English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی سۆران: ئەنجامی پشكنینی 200 كەس ئاشكرا كرا
2020-04-08 [09:41 AM]

ZNA – هەولێر


دوای تووشبوونی  دوو كەس لە سۆران و سێ كەس لە ناحیەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تیمەكانی تەندروستی دەستیان بە پشكنین كرد، ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران ئەنجامی پشكنینی نزیكەی 200 كەسی ئاشكرا كرد، كە سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران لە راگەیەندراوێكدا لە زاری بەرپرسی لێژنە‌ی بە‌‌رە‌نگاربوونە‌وە‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری سۆران رایگەیاند: "دوای وەرگرتنی 182 نموونە پشكنین لە‌ سیدە‌كان و ھاووڵاتیانی گە‌ڕاوە‌ی دە‌رە‌وە‌ سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچوون".

تائێستا 5 كەس لە دەڤەری سۆران تووشی كۆرۆنا بوونە، كە سێ لەو كەسانە دانیشتووی ناحیەی سیدەكانن و بەركەوتووی تووشبووەكانی گەڕەكی كارێزانی ھەولێرن، ھەروەھا دوو كەسی دیكەیان دانیشتووی گەڕەكی ھەندرێنی قەزای سۆرانن.

 





ئەم هەواڵە 3454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad