English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەتائیبی حزبوڵای عێراق شەڕی دژی ئەمەریكا ڕاگرت
2020-04-08 [09:49 AM]

ZNA – هەولێر


بەهۆی بەردەوامی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەبنكە سەربازییەكانی ناوچەكە، كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، راگرتنی چالاکییە سەربازییەکانیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا راگەیاند.

ئەبو ئەحمەد بەسری یەکێک لە سەرکردەكانی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق رایگەیاند "بەهۆی بەردەوامی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکە سەربازییەکان، پێمان راگەیەنراوە جێبەجێکردنی هێرشەکان لە دژی سەربازانی ئەمەریکا رابگرین، بەڵام لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبین".

پێنجشەممەی رابردووش، حزبوڵڵای عێراق هۆشداریدایە ئەمەریکا، لە ئەگەری هێرشکردنە سەر بارەگاکانیان.

تا ئێستا سەربازانی ئەمەریكا شەش بنکەی سەربازییان لە عێراق چۆڵكردووە و ڕادەستی هێزەكانی عێراقیان كرۆتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1870جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad