English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... هه‌رشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت داده‌خرێت
2020-04-08 [11:23 AM]

ZNA - هەولێر


 

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ هەموو ئەو دوکان و شوێنانەی بەپێی رێنماییە نوێکانی ژوری ئۆراسیۆنی خۆپارێزی کراونەتەوە پێویستە پابەندی مەرجەکانی کارکردن و رێنماییە تەندروستییەکان بن، بە پێچەوانەوە روبەڕوی رێکاریی یاسایی توند دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌ت کۆبووەوە، راسپێردران کە سەردانیان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی به‌پێی رێنماییه‌ نوێكانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا کراونه‌ته‌وه‌ زیاتر بکەن و پشکنینەکانیان لەڕووی تەندروستی، ڤێتێرنەری و نرخەوە ئەنجام بدەن.

وتیشی: لەکاتی هەبوونی سەرپێچی لە بڕیار و رێنماییەکانی ژوری خۆپارێری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاریی یاسایی بکەنەوە.

روونیكرده‌وه‌: ئامانج لە کاری لیژنە هاوبەشەکان سزادانی خاوەن شوێن و شکاندنی بازاڕیان نییە، بەڵکو لیژنەکان بەرپرسن لە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری لە دروستبوونی قەرەباڵغی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌كه‌ن.

قائیمقامی سلێمانی وتیشی؛ هێشتا مەترسییه گه‌وره‌كه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەڕەویوەتەوە كه‌ پێویستە هەموومان زیاتر خۆمان بپارێزین تا رێگربین لە بڵابونەوەی.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركێكی دینی و مرۆڤایه‌تی و نیشتمانییان له‌سه‌رشانه‌ و‌ پێویسته‌ به‌ هه‌موومان وه‌ك یه‌ك تیم له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ كاربكه‌ین بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان له‌ مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 





ئەم هەواڵە 1588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad