English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری سەبارەت بە باری تەندروستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
2020-04-08 [12:01 PM]

ZNA - هەولێر


 

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆ دووەمین شەو لە یەکەی چاودێری ورد مایەوە دوای ئەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا توندتر بوون، لەکاتێکدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕابەرایەتی وڵاتەکە لە شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەکات.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا دوای ئەوەی پلەی گەرمی لەشی بەرزبۆوە و کۆکەی زیاتر بوو، دواتر ڕۆژی دووشەممە بارودۆخی خراپتر بوو گوازرایەوە بۆ یەکەی چاودێری ورد.

سەرۆک وەزیری بەریتانیا ئۆکسجینی وەرگرتووە بەڵام ئامێری هەناسەدانی بۆ دانەندراوە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆمێنیک ڕاب وتی بەمزووانە جۆنسن دەگەڕێتەوە سەر کارەکانی.

وەزیری تەندروستی بەریتانیا ئێدوارد ئارگار وتی " سەرۆک وەزیری تەندروستی جێگیرە، لە ماوەی ڕابردوودا ئۆکسجینی دراوەتێ بەڵام ئامێری هەناسەدانی بۆ دانەندراوە."

 

 





ئەم هەواڵە 4480جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad