English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەجەف.. 24 تووشبووی دیکە بە كۆرۆنا تۆمار کرا
2020-04-08 [12:49 PM]

ZNA - هەولێر


 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی نەجەف رایگەیاند، 24 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی لە شارەکە تۆماركردووە.

بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف راگەیەندراوێكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوە هاتووە كە لە تاقیگەكانی تەندروستیی نەجەف، پكشنین بۆ 170 حاڵەتی گوماناوی ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە لە ئەنجامی پشكنینەكاندا، دەركەوتووە كە 24یان پۆزەتیڤ بوون هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە 253 كەس، هەروەها پێنج كەسی دیكەیش لەو پارێزگایە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی ئەو كەسانەش كە لە نەجەف دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە 92 كەس.





ئەم هەواڵە 1225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad