English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عبدولرەزاق نھێلی: بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەس لە کەرتی گەشت و گوزار بێ کار ماون
2020-04-08 [01:40 AM]

ZNA- ھەولێر


شارەزاێکی گەشت و گوزار باس لەوە دەکات بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا کەرتی گەشیاری لە تەواوی جیھان دەتوانین بلێین لەژێر ھێلی سورە لە ھەرێمی کوردستانیش نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەس لە کەرتی گەشت و گوزار بێکار ماون .

 


عبدلرەزاق نھێلی شارەزای گەشت و گوزار بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاستی گەشیاری گەیشتۆتە ھێلی سور وا پێشبینی دەکرێت تاوەکوو ١٠سالی تر ئەو کەرتە نەگەرێتەوە باری پێش سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا .


نھێلی گوتیشی کەرتی گەشیاری وابەستەیە بە ئارامی و سەقامگیری ئەو شوێنەی گەشیار رووی تێدەکات وەکوو دەبینین کۆرۆنا لە تەواوی جیھان سەری ھەلداوە ئەمەش وادەکات گەشیار ئەو شوێنە نەدۆزێتەوە کە ئارامی تێدا ببینێت بۆیە ئەمەش وایکردووە کەرتی گەشتیاری بەتەواوی پەکی بکەوێت .


ئەو شارەزایەی گەشت و گوزار راشیگەیاند بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کاریگەری کردۆتە سەر کەرتی گەشیاری ئەمەش ھەم زیانی بۆ حکومەت ھەیە ھەمیش نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەس لە کەرتی گەشیاری کاریان دەکرد ئێستا بێکار ماون .


عبدولرەزاق نھێلی گووتیشی پێشبینم وایە تاوەکوو ١٠ سالی تر کەرتی گەشیاری جیھانی نەگەرێتەوە دۆخی پێش سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا .





ئەم هەواڵە 3676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad