English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ تۆمه‌تی فێڵكردن له‌ هاووڵاتیان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
2020-04-09 [08:38 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  ڔایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەندین فەرمانی گرتنیان هەبووەو هەستاون بە فێڵكردن لە هاوڵاتیان .

لە ڕاگەێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، پاش ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە سكاڵا لەسەر چەند تۆمەتبارێك تۆماركرا كە فێڵیان كردبوو و كەل و پەل و خۆراك و ئاژەڵیان لە هاوڵاتیان سەندبوو ، بەڕێز دادوەر بڕیاری گرتنی بۆ تۆمەتباران دەركردوو مەفرەزەكانی پۆلیسی بازیان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی عەربەت لەڕۆژی 4ی نیسانی 2020 لە ناحیەی بازیان دەستگیربكرێن .

تۆمەتباران بەناوەكانی ( ر،ح ،ع – ع ، ع ، ف و د ، ش ، خ ) كە كوردن وتەیان لێوەرگیراوەو دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون ، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە .

تۆمەتباران لەهەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (تەكیە ، فرۆكەخانە ، نەهێشتنی تاوان –بنكەی رزگاری ،بازیان ،تاسڵوجە ، بەردەقارەمان ،پیرەمەگرون ) داواكراوبوون .





ئەم هەواڵە 3829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad