English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆرە ڤیان جاف: پابەندبوونی هاوولاتیان بە رێنمایەکان یەکسانە بە سەلامەتی خۆیان
2020-04-09 [12:18 PM]

ZNA- هەولێر


دکتۆرە ڤیان جاف بەرێوبەری گشتی پلان لە وەزارەتی تەندورستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاژاسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاندن: ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرت و گوازرایەوە کوردستان لە رێگای ئەو بەرێزانەی کە سەفەری ئێرانیان کردبوو دواتریش چین و ئەوروپا، وەک ئاشکرایە پابەند نەبوونی ھەندێک لەو بەرێزانە کە خۆیان ئاشکرا نەکرد لە ئێران گەرابوونەوە بەداخەوە بووە ھۆی بەرکەوتن بە کەس و کار و خێزانیان و بلاوبوونەوەی نەخۆشی ئەوەی ئێمە لە تەندروستی لە یەکەم رۆژەوە تا ئێستا جەختی لەسەر دەکەینەوە پابەندبوونە بە ھەموو رێنمایەکان و بەھەند وەرگرتنی بابەتەکە بەراگرتنی پاک وخاوێنی و دەست شوشتن بە بەردەوامی نەچوونە دەرەوە لەمال، دوور کەووتنەوە لە قەرەبالغی و بە کارھێنانی ماسک و دەستکێش بەتایبەت لە بازارکردن و شوێنی داخراو و بە ھیچ شێوەیەک تێکەلاوی و نزیکبوونەوە نەبێت لەگەل ئەو بەرێزانەی کە لە دەرەوە ھاتوونەوتەوە یان لە خێزانیان حالەتی پۆزەتیڤی کۆرۆنا هەبووە.
 
 
دکتۆرە ڤیان جاف گووتی: بابەتی کەرەنتینە کردن زۆر بەھەلە لەلایەن ھەندێک خەلک لێکدرایەوە، خۆ ئێستا بەگشتی ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان لە کەرەنتینەن بەو شێوەیەی دەرچوون نیە و قەدەغەی ھاتووچۆیە، کاتێک کە گەرەکێک کەرەنتینەش دەکرێت پێویستە خەلک زۆر بە ئاسایی و بە ئارامی بابەتەکە وەرگرێت چونکە خۆیان لە مالەوەن تەنھا تیمە پزیشکیەکان بە شێوەیەک سامپل لە نزیکەکانی تووشبووەکە وەردەگرین کە ئەویش تەنھا مەبەست سەلامەتی خۆیان و پاراستنیانە و دوورخستنەوەیان لە ھەر مەترسیەک وە رێگریکردنە لە تەشەنەکردنی زیاتر، ھاولاتیانی خۆشەویت پێویستە دلنیابن کە ھەرچی دەکرێت و ھەر بڕیارێک تەنھا لە بەرژەوەندی خۆیان و پاراستنی تەندروستی ھەرێمی کوردستانە.
 

هەروەها دکتۆرە ڤیان جاف ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو: بێگوومان پابەندووبی خەلک بەو رێنمایانەی ئاماژەم پێدا ئەرکی پزیشکەکان و پەرستاران وە تەواوی کارمەندانی بواری تەندروستی سووکتر دەکات جگە لە پاراستنی سەرچاوەی دارایی وە کەلوپەل و ھێزی کار.
 
 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 4618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad