English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سنووری قەزای دەشتی ھەولێر ١٦٠ کەس بەھۆی سەرپێچی کردن سزا دراون
2020-04-09 [02:45 AM]

ZNA-هەولێر


 

 

قایمقامی قەزای دەشتی ھەولێر رایگەیاند، لە سنووری قایمقامیەتی قەزای دەشتی ھەولێر، ١٦٠ کەس بەھۆی سەرپێچیی قەدەغەکردنی ھاتوچۆوە، سزا دراون.

 

ئیبراھیم شێخەڵڵا، قایمقامی قەزای دەشتی ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ١٦٠ کەس بەھۆی پێشێلکردنی رێنماییەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی، سزا دراون.

 

ئیبراھیم شێخەڵڵا  رایگەیاند، جگە لە سزادانی ئەو ١٦٠ کەسە، ٢٦٩ ئۆتۆمبیل و یازدە ماتۆرسکیل دەستیان بەسەردا گیراوە و ٥٤ شوێنی بازرگانیش بە ھۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایە تەندورستییەکان، سزا دراون و داخراون.

 

لەسەرەتای مانگی چوار، تاوەکو ئێستا لە سنووری قایمقامیەتی قەزای دەشتی ھەولێر ٦٣٦ ھاولاتی بەھۆی سەرپێچیی قەدەغەکردنی ھاتوچۆوە، سزا دراون، ھەروەھا ٤١٢ ئۆتۆمبێل و ٤١ ماتۆرسکیل دەستیان بەسەردا گیراوە، ھەروەھا ١٢٥ شوێنی بازرگانیش بە ھۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایە تەندورستییەکان، سزا دراون و داخراون.

 

ئەمە لە کاتێکدایە دوای ئەوەی پەتای کۆرۆنا بڵاوبوویەوە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆی دا و ژمارەیەک رێنمایی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لەو پەتایە بڵاو کردەوە.

 

رێباز یونس

 

وێنەی ‏قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر‏.

وێنەی ‏قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر‏.

وێنەی ‏قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر‏.

وێنەی ‏قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر‏.

 

 





ئەم هەواڵە 4132جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad