English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ رای گشتیی
2020-04-10 [04:27 AM]

ZNA - هەولێر


 

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێكی خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌ت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی عێراقه‌وه‌، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی رای گشتی كرد.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

 

پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ رای گشتیی

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

ماوەی چەند رۆژە هەواڵێك لە راگەیاندنەكان بڵاو بووەتەوە، كە ژمارەیەك كەسی سەر بە هێزەكانی حەشد و پۆلیسی عێراقی لە نزیكە بازگەی پردێ دەستدرێژییان كردووەتە سەر ژنێكی كورد كە خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌ته‌ و لە خێزانێكی زۆر هەژار و بێدەسەڵاتی سنووری پارێزگای كەركووكە.

 

داوا لە حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم دەكەم بە هاوبەشی لێكۆڵینەوەی تەواو لەم تاوانە قێزەونە بكەن و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بێنە سزادان. ئەمە تاوان و ستەمێكی زۆر گەورەیە، كە لە هاووڵاتییەكی بێپەنای كورد لەژێر سایەی ئیدارە و واقعی سەربازی سەپێندراوی كەركووك كراوە، كە هەر لە سەرەتاوە هەتا ئێستا ئەم دەسەڵاتە لەسەر ئەوە راهاتووە لەرێگەی جۆراوجۆرەوە دژایەتیی هاووڵاتیانی كوردی كەركووك و مافەكانیان بكات.

 

با هیچ كەس و لایەنێك وا بیر نەكاتەوە كە تاوانی لەمجۆرە بەسەریاندا تێدەپەڕێ یان چاوپۆشییان لێ دەركرێ، ئەم دەستدرێژییە شكاندنی كەرامەتی هاووڵاتییانی نەك تەنیا كەركووك بەڵكو هەموو كوردە و، ئەنجامدەرانی ئەم بێویژدانییە دەبێ بە توندترین شێوە سزا بدرێن.

 

مه‌سعود بارزانی

 

10ـی 4ـی 2020





ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad