English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکاری پەیامەکەی سەرۆک
2020-04-10 [09:18 AM]

نووسینی: بەختیار ھەمەوەندی


ماوەیەکە جیھان و ناوچەکە و بە تایبەت عێراق و کوردستان بە ڕاڕەوی دەیان کێشەو ململانێدا تێدەپەڕێ  ھەموو ئەم کێشانە یەک و دووان نین جۆراو جۆرن (ئابووری ، سیاسی ، تەندروستی ، بگرە کۆمەڵاتیش ) ئەگەر تێبینیتان کردبێ سەرۆک بارزانی کەمترین پەیامی ھەبووە ، ھۆکارەکەیشی ڕوونە کە ڕێزگرتن بووە لە دامەزراوەکانی ھەرێم ئەمەیش دەگەرێتەوە بۆ بڕوا بوون بە دیموکراسییەت لەلایەن  سەرۆکەوە وەک تەواوی سەرۆکە دیموکراسی خوازەکانی جیھان کاتێک لە ویلایەتی سەرۆکایەتی دەبنەوە کەمترین قسەیان دەبێت بۆ پرسەکان، بەڵام مەبەستەکەم لێرەدا ئەوەیە پەیامە تایبەتەکەی سەرۆک شرۆڤە بکەم تایبەتتر بەشی کۆتای کە لە بەرواری (١٠/٤/٢٠٢٠) بڵاوی کردەوە ، ئاخۆ چ ھۆکارێک ھەیە کە ھێندە سەرۆکی تووڕەکردبێت ؟ بۆ تەنھا ھەواڵێک پەیامی ھەبێ ! ئەم پرسەیارەم بۆ کاربەدەستانی عێراقە چونکە بەشی ھەرە زۆری ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵە کە دەکرێ لێک دانەوەو بەدواداچونیان بۆی ھەبێت  لەم کاتەدا وەک من و ھاونیشتمانیانی کورد، ھەر بەجدی دەبێت بێنە سەرخەت لێکۆڵینەوە بکەن بۆ وەھا کارێکی قێزەوەن کە بۆ تە ھۆکاری ڕاگەیاندی پەیامەکە چونکە سەرۆک کاتێک قسەی دەبێت و پەیام  بڵاو دەکاتەوە بێگومان غەدرێک ھەیە ئەو غەدرەیش بۆ سەر نەتەوەی کوردە ، دەکرێ دەستبرابێ بۆ شکاندنی شکۆ وکەرامەتی نەتەوەیەک چونکە سەرۆک ناتوانێ لەم کاتانەدا بێدەنگی ھەڵبژێرێ  کاتێک کۆمەڵێک چەتە و ڕێگر و تاوانکار بە دوورلە ھەموو بەھایەکی مرۆڤایەتی بیانەوەێ غەدرێکی دیکە بخەنە سەرباری غەدرەکانی دیکەیان بەرانبەر بە  ھاوڵاتیانی کوردی ستەم دیدە لە کەرکوک بە تایبەت ئەوشارەی کە بۆ ھەمووتاکێکی کورد ھێڵی سورە ، ڕاستە لە تەواوی دنیادا تاوانی دەستدرێژی و گێچەڵ ھەیە بەڵام ھیچیان ھێندەی تاوانێک بەئازار نییە کە دەست ببردرێت بۆ شەرەفی کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و تەنانەت توانی بەرگری کردنیشی نەبێت لەخۆی ئەمە لە بری تاوانێک  سەدان بار تاوانە ھەرئەمەیشە وایکردووە سەرۆک  لە بەشی کۆتایدا بڵێ (ئەم دەستدرێژییە شکاندنی کەرامەتی ھاوڵاتیانی نەک تەنیا کەرکوک بەڵکو ھەموو کوردە ) لە کۆتاییدا دەڵێم ئەگەر حکومەتی عێراق پەیامەکەی سەرۆک بارزانی  بە ھەند وەرنەگرن و تاوانکاران بە سزای یاسای نەگەێنن بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم ، دەکرێ  تاوانی دیکەیشی بەدوادابێت ، ئەوکات سەربکێشی بۆ جینۆسایدێکی تازە.





ئەم هەواڵە 1420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad