English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە
2020-04-11 [01:38 AM]

ZNA  - ھەولێر 


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە  پەیامێکی ئاڕاستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان کرد .

پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم.

ھیوادارم خوای مەزن رۆژوو و نزاکانیان قبوڵ بکات و لە کەشێکی خێر و خۆشیدا رۆژانی جەژن بەڕێ بکەن.

کوردستان ھەر لە دێرزەمانەوە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاینی بووە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن و پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاینی لە ھەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.

ئەم جەژنە ھاوکاتیشە لە گەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو دۆخە سەختەی ھەرێمی کوردستان و تەواوی جیھانی گرتووەتەوە.

بەم بۆنەوە داواکارم لە ھاووڵاتییانی خۆشەویست بەردەوام بن لە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

 ٢٠٢٠/٤/١١





ئەم هەواڵە 3586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad