English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشداری ده‌رباره‌ی سه‌روپێ به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت
2020-04-11 [05:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌ تێیدا ده‌ڵێت، به‌هۆی فرۆشتنی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌روپێدا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیش هۆشیاری به‌ هاوڵاتیان ده‌دات‌.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی فرۆشتنی سه‌روپێ به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌روپێدا.

نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی وتیشی: له‌ کوشتارگەی نوێی سلێمانی شوێنی پاككردنی سه‌روپێ به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان دابین كراوه‌ و بە ئوتۆمبێلی ساردکەرەوە ده‌هێنرێت بۆ بازاڕه‌كان و‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.

داواشی له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كرد، له‌پێناو سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره‌ سه‌روپێیه‌ی كه‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ی له‌ كوشتارگه‌ سه‌رنه‌بڕدراوه‌ نه‌كڕن و  له‌كاتی هه‌بونیشیدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ده‌روێش فه‌ره‌ج ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، سه‌روپێكان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن.





ئەم هەواڵە 4300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad