English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە
2020-04-11 [07:15 AM]

ZNA_ هەولێر


 


 بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێ) گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برا مەسیحیەکانی كوردستان و تەواوی جیهان دەكەین و، ئاواتەخوازین بەوپەڕی ئارامیی وئاسوودەیی ئەو جەژنەتان بەڕێبكەن و مایەی شادومانی و بەختەوەریتان بێت.

جه‌ژنى قيامەی ئەمساڵ‌ له‌ كاتێكدایە كه‌ هه‌رێمى كوردستان و جیھان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه‌ له‌ رەوشێکی ناھەمواردان، داواکارین لە پێناو سه‌لامه‌تي و بەکەمترین زیان تێپەڕاندنی ئەو پەتایە هه‌موو لايه‌ك خۆڕاگر و پابەندی ‌ڕێنماييە‌ ته‌ندروستييه‌كان بين.

لەو بۆنەیەدا دووپاتی دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان نیشتمانی پێكەوە ژیان و ئاشتەوایی و لێبووردەیی نێوان سەرجەم پێكهاتە ئیتنی و ئایینیەكانە و، وەکو ھەمیشە پشتیوانی تەواو لەو فرەیی و هەمەرەنگییە دەكەین، دڵنیاشین بۆ لەمەودواش ئەو فەرهەنگە رەسەنە و رەگوریشەی ئەو شارستانیەت و مێژووە دەوڵەمەندە هەردەم ئاوا پتەوتر و بەهێزتر دەبێت.

 دووبارە جەژنی قیامەتان لێ پیرۆز بێت و، بە هیوای ژیانێكی پڕ لە خێروخۆشی و ئاسوودەیی.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١١ـی ٤ـی ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 3688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad