English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەسیبە گەردی: رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی پێچەوانەی یاسا و بەندە دەستووریە عێراق و نێودەولەتیەکانە
2020-04-12 [07:19 AM]

ZNA- هەولێر


لێژنەی مافی مرۆڤی  پەرلەمانی کوردستان لە سەر پێشنیاری پەلەمانتارێکی لێژنەیک بۆکەیسی رادەستکردنەوەی هاوولاتی مستەفا سەلیمی بە کۆماری ئیسلامی ئێران لێژنەیەک پێکدێنن و سەردانی مەیدانی دەست پێدەکەن بۆ گەیشتن بە راستی بابەتەکە و روونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی.

 

حەسیبە گەردی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندام لەلێژنەی مافی مرۆڤ بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاندن: پاش ئەوەی زانیمان و بلاوبوویەوە لە شۆشیال میدیا و میدیاکان کە هاولاتیەکی کوردی ڕۆژهەلاتی کوردستان دوای حەڤدەسال زیندانی کردن  لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش بلاوبوونەوتەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی ئەو ولاتە رایکردوە خۆی دەگەیێنێتە باشووری کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دواتر لەلایەن ئاسایشی پێنجوێن دەستگیردەکرێت دوای زۆر پارانەوە ئەو هاولاتیەوە بۆ ئەوەی رادەستی نەکەن  و بەلام هیچ سوودی رادەستی کۆماری ئیسلامی دەکرێتەوە داوی رادەستکردنەوەی لە سێدارە دراوە.

 

حەسیبە گەردی گووتی:  ئێمە وەکۆ لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئەرکی خۆمان هەلدەستین بە دواداچوونێکی مەیدانی سەردانی پارێزگای سلێمانی و ئێدارەی پێنجوێن بکەین بۆ گەیشتن بەراستی بابەتەکە و دواتر بۆ رای گشتی دەرئەنجامەکان ئاشکرا دەکەین لەسەر کەیسی مستەفا سەلیمی ئەوو هاوولاتیەی ڕۆژهەلاتی کوردستان.


هەروەها حەسیبە گەردی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کودستانی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە پێی بەندە یاساییی و دەستوورییەکان عێراقی و نێوەدەولەتیەکان کە کاریان پێدەکرێت، ئەوماددەیە دەلێن کە نابێت هیچ شێوەیەک پەنابەری سیاسی رادەستی ولاتەکەی بکرێتەوە یاسای ڕێگا بەوەنادات، لە ماددەی بیست و یەک لە بڕگەی دووەم لە دەستووری هەمیشەی عێراقی کە لە سالی ۲۰۰٥ هاتوو ئەویش رێگەوە بەوەی کە کراوە دەرحەق هاولاتی مستەفا سەلیمی کراوە، ئەمەش پێشێلکردنی هەموو رێکەوتنە نێودەولەتی و بەندە  دەستووری و یاساییەکانی عێراقیشە بە رادەستکردنەوە ئەو هاولاتە بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 4135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad