English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکانی بێ سنوور پاڵپشتی نەخۆشخانەکانی عێڕاق دەکات لەبەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ
2020-04-12 [01:51 AM]

ZNA-هەولێر


 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی حاڵەتە توشبووەکانی ڤیرۆسی کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) لە عێراق بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆە بینی وبەپێی وەزارەتی تەندروستی عێڕاقی تائێستا زیاتر لە ١٢٠٠ حاڵەت توشبوون و ٦٩ حاڵەتی مردن تۆمارکراوە و ڕێژەکەش لەزیادبوون دایە. لەساتی دەستپێکردنی بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە عێڕاق، زۆرترین حاڵەتەکان لە پارێزگای بەغداوە سەریان هەڵداوە. 

لە ١ی نیسانی ٢٠٢٠، ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور دەستیکرد بە پاڵپشتی کردنی نەخۆشخانەی ئیبن ئەل خەتیب لە بەغدا کە یەکێکە لەو سێ نەخۆشخانانەی کەرەنتین کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دەست نیشان کراون بۆ نەخۆشەکانی کۆڤید-١٩ لە شارەکە. تیمی ڕێکخراوەکە هەڵسەنگاندنی بۆ ئامادەکاری نەخۆشخانەکە کرد ودوای ئەوە ودەستیکرد بە پێشکەشکردنی ڕاهێنان بۆ کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ توشبوون وکۆنترڵکردنی (Infection prevention and control) وبەڕێوەبردنی پڕۆسەی جیاکردنەوەی نەخۆش (Triage) بۆ دڵنیابوون لە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڤید-١٩ ولەهەمان کاتدا پاراستنی نەخۆشی تر وکارمەندانی نەخۆشخانە لە توشبوون. 

شەوکەت موتەقی سەرۆک شاندی پزیشکانی بێ سنوور لە عێراق دەڵێت "ئامانجی ئێمە پاڵپشتیکردنی نەخۆشخانەکەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە گومانلێکراوەکان وتوشبووانی کۆڤید-١٩ وهەروەها دڵنیابوون لەوەی کەلەم بارودۆخەدا پێشوازیان لێدەکرێت وبەباشترین شێوە چارەسەر دەکرێن وبۆ خۆبەدوورگرتن  لە توشبوون لە نەخۆشخانە. وە بۆ گەیشتن بەم مەبەستە تیمی پزیشکانی بێ سنوور دەست لەناو دەست لەگەڵ کارمەندانی نەخۆشخانەکە کاردەکات." 

هەر لە چوارچێوەی وەڵامدنەوەکەی پزیشکانی بێ سنوور بۆ کۆڤید-١٩، ڕێکخراوەکە لەمیانەی پلان دانانە بۆ پاڵپشتیکردنی لایەنە تەندروستیەکانی تر لە عێڕاق. لە شاری موسڵ، لە کۆمەڵگای سەلام، پزیشکانی بێ سنوور کەلوپەلی پێویستی بۆ باڵەخانەیەک دابینکردن کە تەرخانکراوە بۆ جیاکردنەوەی حاڵەتە گومان لێکراوەکان. 

 

شایەنی باسە نەخۆشخانەی شیفا کە دەکەوێتە تەنیشت نەخۆشخانەی سەلام، لەساڵی ٢٠١٩ لەلایەن پزیشکانی بێ سنوورەوە دووبارە بنیاد نراوە، ئێستا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی تەندروستیەوە دەستنیشان کراوە بە نەخۆشخانەی سەرەکی گواستنەوەی نەخۆشانی کۆڤید-١٩ لە پارێزگای نەینەوا. هەروەها پزیشکانی بێ سنوور پلانی ئەوە دادەنێت کە دەزگای چاودێری دوای نەشتەرگەری تایبەت بە ڕێکخراوەکە کە دەکەوێتە هەمان کۆمەڵگا، تەرخان بکات بۆ پاڵپشتیکردنی نەخۆشخانەی شیفا لە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڤید-١٩.

"ئێمە ئاگەدارین کە شەڕی ساڵی ٢٠١٧ کاریگەری سەختی هەبوو لەسەر سیستەمی تەندروستی لە موسڵ ونەینەوا بە گشتی. هەر بۆیە، پزیشکانی بێ سنوور ئامادەیە یارمەتی پێشکەش بکات وکاری خۆی بکات بۆ یارمەتیدانی ڕێگەگرتن لەم پەتایە تاکو نەبێتە هۆی زیادبوونی ئەو ئازار ومەینەتیانەی کە خەڵکی شارەکە چێشتویانە" شەوکەت موتەقی وتی. 

لە پارێزگای هەولێر تیمەکانی پزیشکانی بێ سنوور دەستیان بە هەماهەنگی کردوە لەگەڵ سێ لەو نەخۆشخانانەی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دەستنیشان کراون بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی کۆڤید-١٩ ئەمەش بە ئامانجی پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی لەسەر ڕێوشوێنەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ توشبوون وکۆنترڵکردنی وبەڕێوەبردنی پڕۆسەی جیاکردنەوەی نەخۆش (Triage) ودابینکردنی پاڵپشتی دەروونی. 

لەشوێنەکانی تری عێراقیش تیمەکانی پزیشکانی بێ سنوور بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کۆمەڵە بە پێویستەکان لە پڕۆژەکانی ڕێخراوەکە لە سەرتاسەری وڵات. ئەم خزمەتگوزاریانەش بریتین لە نەشتەرگەری و تەندروستی منداڵان و چاودێری تەندروستی منداڵبوون وکۆرپەلە و چارەسەری نەخۆشیە نەگوازراوەکان و چاودێری فریاگوزاری و پاڵپشتی تەندروستی دەروونی. پزیشکانی بێ سنوور ڕێکاری خۆپارێزی زیاترییشی داناوە لە پڕۆژە ئاسایەکانی بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بۆ نەخۆش وکارمەندان. 

لەکۆتایدا موتەقی دەڵێت "بە پڕۆژە و بەرنامە پزیشکیەکانمان لە عێڕاق، پزیشکانی بێ سنوور ڕۆژانە پاڵپشتی سەدەها کۆمەڵی زۆر پێویست دەکات. زۆر گرینگە کارئاسانی بکرێت بۆ هاتوچۆ وگواستنەوەی پێداویستی پزیشکی و کارمەندان تەندروستی. هەروەها دڵنیابون لەوەی کە دابینکردنی چاودێری پزیشکی پێویست وهەندێک جار ژیان ڕزگارکەر بۆ نەخۆشەکان لە پڕۆژەکانمان بەردەوام دەبێت."

 

ده‌رباره‌ی پزیشكانی بێ سنوور:

پزیشكانی بێ سنوور له‌ ساڵی 1991ه‌وه‌ له‌ عێراقدا كارده‌كات و له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 1،500 كارمه‌ندی له سه‌رتاسه‌ری‌ عێڕاقدا هه‌یه‌. پزیشكانی بێ سنوور هاریكاری پزیشكی كوالێتی و بێ به‌رامبه‌ر دابین ده‌كات بۆ هه‌موو خه‌ڵك بێ گوێدان به‌ نه‌ژاد و ئاین و ڕه‌گه‌ز و لایه‌نگری سیاسی. 

پزیشكانی بێ سنوور چاودێری ته‌ندروستی یه‌كه‌می و دووهه‌می و خزمه‌تگوزاری بۆ ئافره‌تانی دووگیان و تازه‌ دایكان و چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان و نه‌شته‌رگه‌ری وشیانه‌وه‌ بۆ قوربانیانی جه‌نگ و پاڵپشتی ته‌ندروستی ده‌روونی وچالاكی هۆشیاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كات. ئێمە له‌ ئێستادا له‌ پارێزگاكانی نەینەوا و كه‌ركوك و دیاله‌ و و به‌غدا کاردەکەین. هەروەها لە چەند مانگی پێشو تر دەستمانکرد بە پاڵپشتیکردنی بەڕێوبەرایەتیەکانی تەندروستی پارێزگاکانی نەجەف و زیقار لەسەر ئامادەکاری بۆ قوربانی بەکۆمەڵ. 





ئەم هەواڵە 3616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad