English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسر سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکە دۆزیەوە
2020-04-13 [12:56 PM]

ZNA - هەولێر


ئێوارەی یەکشەممە وەزیری ڕاگەیاندنی میسری ئوسامە هەیکەل سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکە ئاشکرای کرد.

ھەیکەل لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی وتی، مانگی رابردوو ڤایرۆسی کۆرۆنا لە میسر دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد، ئەمەش ئافرەتێکی ئەمەریکی ھەڵگری ڤایرۆسەکە بوو لە ئوقسر، وتیشی، ئەو ئافرەتە پەتاکەی بۆ ٥٦ کەسی دیکە گۆازتۆتەوە ئەمەش سەرەتای بەرزبوونەوەی ژمارەکە بوو.

وتیشی، بە چاولێکردنی ئەزموونی وڵاتانی دیکە دەستمان بەچۆنیەتی ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ ئەو قەیرانە کرد.

وەزارەتی تەندروستی میسر وتی، ١٣ حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و ١٢٦ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەیاننامەی وەزارەتەکە وتی، تاکو ئێستا ٤٤٧ کەس چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون، وتیشی، ١٥٩ کەس بەھۆی ئەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی توشبوونیش گەیشتووەتە ٢٠٢٦ کەس.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad