English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی: پارەیەی عومرەکاران دەگەڕێندرێتەوە
2020-04-13 [01:28 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیاردەری لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە  پارەی ئەو ھاووڵاتیانە دەگەڕێندرێتەوە، کە بەھۆی سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیانتوانی گەشتی عومرە ئەنجامبدەن.

 

 وەیسی سەعید وەیسی، بریاردەری لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەوالێ زاگرۆسی راگەیاند: بەو ھاووڵاتییانە رادەگەیێنین کە بەرلە دروستبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پارەی گەشتی عوەمرەیان بە کۆمپانیاکان داوە، کەچی گەشتەکان بە گشتی راگیراون، پارەکانیان دەگەرێندرێتەوە.

 

بریاردەری لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: بەدواداچوونمان بۆ ئەم پرسە کردووە و بڕیارە ئەم کۆمپانیایانەی تایبەت بە گەشتی حەج و عومرە پارەی ھاووڵاتیان بگەڕێنەوە، تەنانەت سعوودیەش لەم رووەوە رەزامەندیی گەڕاندنەوەی پارەکەی دەربڕی کە لە کوردستان زیاتر لە ١٧٠٠ کەس بەنیاز بوون گەشتی عەمڕە بکەن".

 

ھەروەھا بڕیاردەری  لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بە ئاژانسی ھەوالێ زاگرۆس راگەیاند: ھێشتا زووە قسە بکەین سەبارەت بە گەشتی حەجی ئەمساڵ بکەین کە ئەنجام دەدرێت یاخود نا، ھێشتا چەند مانگێکی ماوە بۆ ئەوەی گەشتی حەج ئەنجام بدرێت، ھەر کاتێک وادەی گەشتی حەج نزیک بووەوە ئەوکات بڕیاری لەسەر دەدرێت، ئەمەش زیاتر پەیوەستە بە نەمانی پەتای کۆرۆناوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیێندرا و گەشتکردن وەستا، ھەروەھا لە ولاتی سعودییەش بە ھۆی ھەبوونی حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەردانی کردن بۆ کەعبەی پیرۆز راگرتووە تا ئەو کاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نامێنێت.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad