English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەرزی نوێی زنجیرەی Medici: The Magnificent بڵاودەکرێتەوە
2020-04-13 [01:23 AM]

هەولێر – ZNA


ئامادەکاری بۆ پەخشکردنی وەرزی نوێی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Medici: The Magnificent  دەکرێت و بڕیارە لە 1 ئەم مئایاری داهاتوو یەکەم ئەڵقەی پەخشبکرێت.

 

ئەم بەرهەمە لە تۆڕی نێتفلێکس پەخشدەکرێت و لە هەشت ئەڵقە پێکهاتووە و یەکەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە.

 

رووداوەکانی ئەم بەرهەمە ساڵی 1470 روودەدەن و باس لە خێزانی میدیشی و هێزی ئەو خێزانە دەکات کە هەریەک لە برادلی جێمس، جاکۆبۆ ئۆلمۆ ئانتینۆری و میشێل فلورەنسا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

 

بەم دواییە زۆربەی تۆڕە تەلەڤزیۆنییەکان خشتەی وادەی بڵاوکردنەوەی زنجیرەکانیان گۆڕانکاری تێدا کرد، چونکە بەهۆی مانەوەی خەڵک لە ماڵەکانیاندا بینەری زنجیرەکان زیادیان کردووە.

 

هەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاری وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی فیلمە سینەماییەکان وەستێندراون.

 

 





ئەم هەواڵە 3472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad