English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كێشەی سەربازانی کوردی گیرخواردوو لە مەخموور چارەسەر كرا
2020-04-14 [01:00 AM]

ZNA - هەولێر


 

قایمقامی مەخموور ئاشکرای کرد، ژمارەیەک سەربازی كورد خەڵکی دهۆک لە سوپای عێراق لە بازگەی مەخمور گیریان خواردبوو، بەڵام كێشەكەیان چارە كرا و لە بازگەی مووسڵەوە بۆ دهۆك گەڕانەوە.

رزگار مستەفا، رایگەیاند، لە بازگەی مەخموور 160 سەربازی كوردی ناو سوپای عێراق گیریان خواردبوو و نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، چونکە بەپێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێویستە هەر كەسێك لە سنووری پارێزگای خۆی بگەڕێتەوە.

وتیشی، ئەو سەربازانە هاتبوونە سنووری هەولێر كە خەڵكی پارێزگای دهۆكن، بۆیە گەڕانەوە بۆ بازگەی مووسڵ - دهۆك و لەوێ بۆ سنووری پارێزگای خۆیان گەڕانەوە و كێشەكەیان چارە كرا.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad