English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کارکردن لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەستیپێکردەوە ئەمساڵ بەشێکی تەواو دەبێت
2020-04-14 [03:31 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی ڕێنوێنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پشووی فەرمی، کارکردن لە شەقامی ۱٥۰ مەتریی هەولێر وەستا، بەڵام لە ئێستادا كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر کە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، دەستیپێكردوەتەوە و سەرۆکی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت: کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە دەبێت ڕەچاوی پابەندبوون بە ڕێنوێنییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات.

ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد، سەرۆكی شارەوانیی ھەولێر سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کارکردن لە شەقامی ۱٥۰ مەتریی هەولێر گوتی: وەك پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتوچۆ، كۆمپانیای جێبەجێكار لە ماوەی ڕابردووا كارەكانی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێری راگرتبوو، بەڵام دوو رۆژە دەستیان بەكارکردن كردووەتەوە. هەروەها سەرۆکی شارەوانیی هەولێر سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێنوێنییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، دەشڵێت: بە مەرجێك دەبێت كارمەند و كرێكارەكان پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەكان بن، بۆ ئەم مەبەستەش دەمامك و دەستكێشیان پێدراوە.

ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد، سەرۆكی شارەوانیی ھەولێر لەبارەی قۆناغەکانی تەواوکردنی ئەو بەشەی شەقامەکە، ڕایدەگەیەنێت: تائێستا 60%ی كارەكانی پڕۆژەكە ئەنجامدراوە و لە پلانیشماندایە بۆ كۆتایی ئەمساڵ بەشێكی پڕۆژەكە تەواو بكرێت، كە زیاتر لە 7 كیلۆمەترە. گوتیشی: وەك سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر، لەم رۆژانەدا دەستمان بە چاككردنەوە و قیڕكردنی چەند پڕۆژەیەكی تر كردووەتەوە.

پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان و تاڕادەیەكی زۆر گرفتی ھاتووچۆ لە شاری ھەولێر چارەسەر دەكات، هاوکات سیمایەکی جوانیش بە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەبەخشێت.





ئەم هەواڵە 3553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad