English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگریی عێراق: کردەوە تیرۆرستییەکان لە زیادبوون دان
2020-04-14 [06:05 AM]

​ZNA- هەولێر


نەجاح شەمەری وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، لەم ماوەیەی دوایی‌دا، بە سوود وەرگرتن لەم دۆخەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە پێشەوە، چەکدارانی داعش کردەوەی تیرۆرستیی زیاتریان ئەنجام‌داوە.

شەمەری ئاماژەی بە پێویستیی یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر چەکدارانی رێکخراوەکە کرد.

راگەیەنراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش بڵاوی کردووەتەو، لە باشووری کەرکووک، لە بۆمبابارانێکی ئاسمانیدا ٢٣ چەکداری ئەم رێکخراوەیە کوژران.





ئەم هەواڵە 1750جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad