English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا بارەگاكانی پەكەكەی لە زینی وەرتێ بۆردومان كرد
2020-04-15 [08:35 AM]

​ZNA – هەولێر


شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، چه‌ند بنكه‌ و باره‌گایه‌كى په‌كه‌كه‌یان لە نزیك زینی وەرتێ و بناری قەندیل بۆردومان كرد.

موسڵیح باڵەكی، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ رایگەیاند: "شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی ھەسەدەر لە نزیك زینی وەرتێ و كوزینەیان لە بناری قەندیل بۆردومان كرد".

باڵەكی دەشڵێت: "ھیچ زانیارییەك لە بارەی زیانە گیانییەكانی پەكەكە لەو بۆردومانە نەزانراوە، چونكە ھەسەدەر ناوچەیەكی دوورە لە ئاوەدانی، ئەگەر تەنیا ھاووڵاتییان بە رۆژ بۆ گژوگیای بەھاران روو بكەنە ئەو شوێنە، بەڵام بە شەو ھیچ ھاووڵاتییەك لەو سنوورە نزیك نییە".

ھاوكات فڕۆكەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكەیان لە سنووری سیدەكان بۆردومان كردووە.

 

 

K24





ئەم هەواڵە 1951جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad