English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی كابینە وزارییەكەی تەواو كرد
2020-04-15 [09:11 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی كابینەی نوێی حکومەتی عێراق ئاشكرایكرد، کابینە وەزارییەکەی تەواوکردووە و ئێستا لە قۆناغی گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەوان رایگەیاند، ناوی ئەندامی کابینەی حکومەتەکەی ئامادەیە، ئێستا لەسەروبەندی دانووستاندنە لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا کابینەکەی لە پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕێت.

مستەفا کازمی داوا لە کوتلە سیاسییەکان دەکات هاوکاری بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی ئێستا، دەشڵێت ئامانجێکی دیاریکراوی هەیە کە بریتییە لە "زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەرەنگاربوونەوەی ئەو دۆخە نائاساییەی کۆرۆنا کە مەترسییەکی راستەقینەی بۆ سەر هەموو گەلانی جیهان دروستکردووە لەگەڵ قەیرانی دارایی کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت دروستبووە، بۆیە پێویستە رێوشوێنی بەهێز بگرینەبەر بۆ تێپەڕاندنیان".

 





ئەم هەواڵە 829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad