English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەوزاد ئەدھەم: ژمارەی ئەو ئوتومبێلانەی کە خوراک ھاوردەی ھەرێم دەکەن روژ بەروژ زیاتر دەبن
2020-04-15 [02:08 AM]

ZNA:ھەولێر


بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند: مەبەستی بەدواداچون بو رەوشی چالای بازرگانی لە پارێزگای دھوک سەردانی ئەو پارێزگایەمان کرد.

نەوزاد ئەدھەم بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مەبەستی بەدواداچون بو رەوشی چالای بازرگانی لە پارێزگای دھوک سەردانی ئەو پارێزگایەمان کرد سەرەتا سەردانی بەرێوەبەراتی چاودێری بازرگانی دھوکمان کرد وەکو یەکێک لە فەرمانگەکانمان لە پارێزگایە دواتریش سەردانی ژوری بازرگانیمان کرد لەگەل سەروک و ئەندامانی بازرگانی و بەشێک لە خاوەن کومپانیای خوراکیمان کرد باسی ئالوگوری بابەتەکانمان کرد بو ئەوەی بزانین چ کێشە و کرفتێکیان ھەیە ئەم بابەتە بەشێکیان سەر بە پارێزگای دھوکن ئەوان دەتوان چارەسەری کەن دوای ئەوە سەردانی چەند کوگایەک و کارگەی زەیتمان کرد بۆ ئەوەی بزانین لە کوگاکان چ جورە خوراکێک ھەیە خوراکی وشک وەکو برنج و فاسولیا و چاو ئەو بابەتانەی کە ھاولاتی روژانە پێویستی پێ دەبێت وە بومان دەرکەوت کەوا لەو پارێزگایەدا وەکو ھاوشێوی پارێزگاکانی کوردستان لە کوگاکان خوراکیکێ سەرەکیان ھەیە.

نەوزاد ئەدھەم ئاشکرا کرد: سەردانی گومرکی ئیبراھیم خەلیلمان کرد لەوێ سەردانێکی مەیدانیمان کرد دوای ئەوە بینیمان کە ژمارەیەک لە بارھەلگر و ترێلەکان لە دێوی تورکیا راوەستاون وە بە شێوەیەکی کرداری ئەو رێنمایانەی کە ھەردوو دیو دەگرێتە بەر سەبارەت خوپاراستن لە نەخوشی ڤایروسی کۆرۆنا پیادەکرابو لەبەر ئەوە ئەو ڤایروسە ڤایروسێکی کاریگەرە پەتایەکی کاریگەرە زوو دەگوازرێتەوە لە مروڤێکەوە بو مروڤێکی تر رێوشوێنی باش گیراوتەبەر بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی ڤایروسی کۆرۆنا سەرۆکی دەروازە بە شێوەیەکی تەفسیلی باسی ئەو ئیجرائاتانەی کرد کە دگیرێتەبەر وە ئەو نەخوشیە خوتان دەزانن ژمارەیەکی زور لە ھاولاتیانی تورکیا توشی ئەو نەخوشیە بون بو ئەوەی ئەم نەخوشیە نەگوازرێتەوە لە ھەردوو لا کاری تەعقیم کردن و پیادەکردنی رێنماییەکانی تەندروستی دەگرێتەبەر ئەو بابەتە ئەو ئیجرائاتانە کە پێویستە بگرێتەبەر ئیجرائاتێکە کاتی دەوێت نابێت بەریەکەوتن ھەبێت بویە ئەو بارھەلگرانە شوفێریەکان دەگوردرێت شوفێری تورک ناھێتە ئەو دیوە تەنیا ئوتومبێلەکانیان دێن شوفێرەکانی ئێمە دەگوازێنەوە و دوای بەتالکردنی بارەکە دەگەرێنەوە بۆ ھەمان شوێن رادەستی خاوەنەکانیان دەکەنەوە بەلام بە ھیچ شێوەیەک بەریەکەوتن نابێت لە ھەمان کات کفتوگو کرا لەسەر راگورینەوە بو ئەوەی کەوا رێکایەکی باشتر و ئاسانتر کاری زیاتر بکرێتەبەر بەلام لەسەر حسابی کوالیتی ماددەکان و رێنماییەکانی تەندروستی نەبێت کە بتوانرێت ژمارەی ئەو ئوتومبێلانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان زیاد بکرێن لەراستیدا لە پەیدابونی کۆرۆنا تا ئێستا ژمارەکان روژ بەروژ بەسەردەکەون زیاتر ئوتومبێل دێتە ھەرێمی کوردستان بو نمونە لە حەفتا ئوتومبێل لەسەرتادا دەھاتە ھەرێمی کوردستان ئێستا نزیکەی ھەزار ئوتومبێل دێتە ھەرێمی کوردستان گفتوگو لەئارادایە بو ئەوەی رێگا چارەیەکی گونجاوتر بگیرێتەبەر بو ئەوەی ژمارەی ئوتومبێلەکان زیاتر بکرێت وە ئەو بارھەلگرانەی لە دیوی تورکیا راوەستاون پێویست بەوە دەکات کە لەگەل دیوی تورکیا گفتوگو بکرێت بو ئەوەی مەجالێک بدرێت بو ئەوەی ئوتومبێلی زیاتر داخلی ھەرێمی کوردستان بکرێت.

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم لە کوتاییدا دیاریکرد: لەراستیدا ئەوەی گرنگ بو لەو سەرەدانەدا کە بومان دەرکەوت لە لایەکەوە مارکێت و بازارەکان پڕن لە خوراکی جوراو جور و پێداویستی روژانەی ھاولاتیان وە لەلایەکیتریشەوە کوگاکان پڕن لە خوراک و وە بەبەردەوامیش ئەو خوراکانە لە ئەنجامی فروشتن کە بەتال دەکرێن لە سنورەکان بینیمان کە بارھەلگرێکی زور راوەستاون ئەو کوگایانە پردەکرێنەوە بەلام ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە لە ماوەی رابوردودا ھاولاتیان خوراکێکی زوریان کری بەپێ بەدواداچونەکانی ئێمە رێژەی کڕینی ھاولاتیان سەرکەوت بۆ سەدا پێنچ سەد لەبەر ئەوەی ھاولاتی ترسی لەوەی خوراک نەمێنێ ھەستان بەکڕینی و عەمبارکردنی ھەندێک کەس بەشی دو مانگی کرێوە ھەندێک کەس بای شەش مانگی کریوە بەلام لە ئێستادا رێژەی کرینی بو سەدا پەنجا دابەزیوە.





ئەم هەواڵە 4327جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad