English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمە نوێیەکەی دوێن جۆنسن ئاشکرا کرا
2020-04-15 [12:02 PM]

 هەولێر – ZNA


Black Adam نوێترین فیلمی سینەمایی دوێن جۆنسن، ئەکتەری ئەمریکییە و بڕیارە لە 21 دیسێمبەری 2021 لە سینەماکانی جیهاندا نمایشبکرێت.

 

کاری بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستێندراوە و بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا کاری ونێەگرتنی دەستپێبکات.

 

جگە لەم فیلمە سینەماییە، نمایشکردنی فیلمێکی دیکەی ئەو ئەکتەرە بەناوی Jungle Cruise لە سینەماکانی جیهاندا دواخرا کە بڕیاربوو لە 24 تەمموزی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە و وادەی نوێی بۆ 20 تەمووزی 2021 دواخرا.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەیەکی زۆر فیلمی سینەمایی کاری بەرهەمهێنان و نمایشکردنیان لە سینەماکاندا وەستێندراوە.

 





ئەم هەواڵە 3277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad