English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەرزی چوارەمی زنجیرەی  The Last Kingdom پەخشدەکرێت
2020-04-15 [02:57 AM]

هەولێر – ZNA


وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی  The Last Kingdom بەرهەمهاتووە و بڕیارە لە تۆڕی نێتفلێکس پەخشبکرێت.

 

بڕیارە ئەم بەرهەمە لەمساڵدا پەخشبکرێت و وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی، ترەیلەرێکی زنجیرەکە لە تویتەر بڵاوکرایەوە.

 

وەرزی نوێی زنجیرەی  The Last Kingdom لە 10 ئەلقە پێکهاتووە و بەرهەمی تۆڕی بی بی سییە و بەم دواییە کاری وێنەگرتنی تەواو بووە.

 

یەکەم وەرزی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە ساڵی 2015 بەرهەمهات و لە تۆڕی بی بی سی پەخشکرا و بینەرێکی زۆری هەبوو، ئەمەش وایکرد درێژە بە بەرهەمهێنانی بدرێت.





ئەم هەواڵە 3559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad