English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا رێگە نادات سندووقی نێودەوڵەتیی دراو قەرز بە ئێران بدات
2020-04-15 [05:58 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دژایەتیی خۆی بۆ پێدانی قەرز لەلایەن سندووقی نێودەوڵەتیی دراو بە ئێران دووپات كردەوە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دەڵێت ھەر بڕه‌ پارەیەك بگاتە دەست حكوومه‌تی ئێران بۆ خەڵكی وڵاتەكەی خەرجی ناكرێت و بۆ دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتانی دیکە کەڵکی لێ‌وەردەگیرێت.

پۆمپیۆ دەڵێت ئەمریكا ئامادەیە یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی ئێران بكات، بەڵام رێگە نادات پارەی كاش بگاتە دستەڵاتی ئەم وڵاتە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوای ٥ ملیار دۆلار قەرزی لە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو كردووە و هەتا ئێستا داواكەی لەلایەن ئەم سندووقەوە پەسند نەكراوە.





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad