English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیه‌ندراوێك لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
2020-04-15 [08:03 AM]

ZNA_ هەولێر



بردنی هێزێكی سەربازیی هاوبەشی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ زینی وەرتێ لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانە بووە كە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان گیراوەتە بەر. ئەم هێزانە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانن و هیچ پەیوەندییان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نییە و لە گرژییەكانی ئەم دواییەی زینی وەرتێ پارتی بە هیچ شێوەیەك تەرەف نییە و ناوهێنانی پارتی لەم ڕووداوانەدا بە هەموو شێوەیەك ڕەت دەكەینەوە.

جێگەی داخە كە كەسانێك لەناو یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە هەوڵی بەردەوام دان كە ئەم بابەتە و زۆر بابەتی تر بە حزبی بكەن و بمانگەڕێننەوە سەردەمی پێشوو. لە بابەتی لەمشێوەیەدا تەنیا حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە حكوومەتێكی هەڵبژێردراو و شەرعییە و بە هاوبەشیی چەندین لایەنی سیاسیی هەرێم پێكهاتووە، سەلاحییەت و مافی جووڵاندنی هێزی هەیە بۆ هەر شوێنێكی هەرێمی كوردستان كە لە بەرژەوەندیی هەرێم و پاراستنی هاووڵاتیانی هەرێمدا بێت.

وێڕای ئەوەی بوونی هێزەكانی پەكەكەیش لە ناوچەكە جێگەی پرسیارە جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە هێزە سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەیەكی نیشتیمانیدا لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستاندا بن و لە ژێر قەراری حزب و باڵی ناو ئەحزاب بێنەدەر.

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
15ـی 4ـی 2020





ئەم هەواڵە 3931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad