English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانا مەلا خالید: ھەر کەسێک مەترسیی نەبێت بۆ سەر کۆمەلگا بەر لێبۆردنی تایبەت دەکەوێت
2020-04-16 [03:44 AM]

ZNA-هەولێر


 

 

ئەندامێکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لیژنەی تایبەتمەند لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک ھاتوون تا کار بۆ ئامادەکردنی پلانێک بکەن و لێبوردن بۆ ئەو سزادراوانە دەربکرێت، کەیسەکان لە لایەن لیژنەکە دیاری دەکات.

 

زانا مەلا خالید، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند:  لیژنەی تایبەتمەند لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک ھاتوون تا کار بۆ ئامادەکردنی پلانێک بکەن و لێبوردن بۆ ئەو سزادراوانە دەربکرێت، کە نابنەوە مەترسی بۆسەر کۆمەڵگا و ڕەوشی چاکسازییەکان لەبەرچاو بگیرێت.

 

ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی کوردستان گووتی: کەیسەکان لە لایەن لیژنەکە دیاری دەکات و ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێم دەکرێن و بەپێی یاسا لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستاندایە فەرمانی لێبوردن دەربکات، ئینجا دادوەران دیاری دەکەن کێ دەگرێتەوە و کێ ناگرێتەوە، بەڵام بێگومان ئەوەی بکرێت و بزانن  مەترسیی نییە بەر لێبوردنی تایبەت دەکەون.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان چەندین پێشنیار بۆ دەرکردنی لێبوردنی تایبەت بۆ زیندانیانی نێو چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان کراون بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی تەندروستیی چاکسازییەکان، ھەروەھا لێژنەیەک پێکھێنراوە بۆ دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە ئەو لێبوردنە دەیانگرێتەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad