English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێزی دەریاوانیی ئەمریكا لە كەنداو ھۆشداری دایە سوپای پاسداران
2020-04-16 [09:25 AM]

ZNA - هەولێر


نێوەندی ھێزی دەریاوانیی ئەمریكا رایگه‌یاند، شەوی رابردوو بەلەمە شەڕكەرەكانی ئێران لە كەنداو له‌ هێزه‌كانیان نزیك بوونەتەوەو سەر ئێشەیان بۆ دروستكردوون.

نێوەندی ھێزی دەریاوانیی ئەمریكا لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای کردووە، رۆژی چوارشەممە ١١ بەلەمی شەڕكەری ئێران لە هه‌رێمه‌ ئاوییه‌كانی باكووری كەنداو لێیان نزیكبوونەتەوە و ھەوڵی هه‌راسان‌كردنی هێزەکانی ئه‌مریكایان داوه‌.

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە ئەو بەلەمانە تا ئاستێكی مەترسیدار لە ٦ كەشتیی جەنگیی  هێزه‌كانیان نزیك بوونەتەوە.

ئەمریكاییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەم رووداوەشیان بڵاوكردووەتەوەو دەڵێن ئەم هەڵسوکەوتەی سوپای پاسداران  مەترسیی پێكدادان و ھەڵگیرساندنی شه‌ڕ زیاتر دەكات و هیزەکانی ئەمریکاش تەنیا تا رادەیەک دەتوانن دان بەخۆیان دابگرن.





ئەم هەواڵە 3241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad