English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوڤێنتوس و بوفۆن رێککەوتن
2020-04-18 [07:45 AM]

ZNA - ھەولێر


رۆژنامەکانی ئیتالیا ئاشکرایانکردووە، یانەی یوڤێنتوس لەگەڵ جیانلویجی بوفۆنی کاپتن و گۆڵپارێزەکەی رێککەوتووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بوفۆن ماوەی 17 ساڵ یاری بۆ یانەی خانمە پیرەکە کردووە و چەند ساڵێکیش نیشانەی کاپتنیی بەستووە، لە هاوینی 2018 چووە ریزەکانی یانەی پاریس سانچێرمانی فەرەنسی، بەڵام دواتر گەڕایەوە ریزەکانی یانەی بیانکۆنێری و بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ کرد.

پێشبینی دەکرا ئەمساڵ دواساڵی یایریکردنی بوفۆنی تەمەن 42 ساڵان بێت، بەڵام وادیارە ئەو سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە یاریکردن و ئامادەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی.

رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتالی، لەو بارەیەوە نووسیویەتی "یوڤێنتوس و بوفۆن لەسەر هەموو وردەکارییەکانی گرێبەستەکە رێککەوتوون و تەنیا ئەوە ماوە هەردووکیان واژۆ بکەن".

ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت "واژۆ نەکردنەکە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کە هەموویان لە کەرەنتینەن". هەروەها دەشڵێت "ئاندریا ئانێلیی سەرۆکی یوڤێ بە تەلەفۆن لەگەڵ بوفۆن رێککەوتووە و پێشیگوتووە کە دوای ئەو ساڵەش، سەرپشک دەبی لەوەی ساڵێکی دیکەش لەگەڵمان بەردەوام بی".





ئەم هەواڵە 6889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad