English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەیاکس بەرشەلۆنە شۆک دەکات 
2020-04-18 [03:01 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی ھۆڵەندی نرخێکی خەیاڵی داناوە بۆ دەست بەرداربوون لە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی ئەندریا ئۆنانا . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی ، یانەی ئەیاکس بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە دەست بەرداری ئۆنانا بێت بۆ ھەر یانەیەک دەیەوێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئۆنانا یەکێک بوو لە یاریزانە لاوەکانی یانەی بەرشەلۆنە , یانەی بەرشەلۆنەش ئارەزووی دەکرد جارێکی دیکە بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی خۆی بەڵام بەم نرخە خەیاڵییە نا . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئۆنانا لە ساڵی ٢٠١٥ لەبەرامبەر ١٥٠ ھەزار یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئەیاکس کرد ، ئێستاش جگە لە یانەی بەرشەلۆنە یانەکانی چێلسی و پاریس سانجێرمان ھەوڵدەدەن گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad