English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەعید ھەرکی : ئەو ھێزەی ناردراوە بۆ زینی وەرتێ سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە
2020-04-18 [05:16 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی لێژنەی وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە ھێچ ھێزێکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان نەچۆتە زینی وەرتی ئەو ھێزەی نێردراوە بۆ ئەوێ سەربە وەزارەتی پێشمەرگەیە ئەمەش لە چوارچێوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە وەزارەتی پێشمەرگە ئازادە لەوەی ھەر شوێنێک پێویست بکات ھێزی بۆ بنێری .


سەعید ھەرکی ئەندامی لێژنەی وەزارەتی پێشمەرگە لە فراکسیۆنی پارتی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھیچ راستیەک بۆ ئەوە نیە کە پارتی ھێزی ناردبێ بۆ زینی وەرتی ھەر ھێزێک چوبێتە ئەو ناوچەیە سەربە وەزارەتی پێشمەرگەیە .


سەعید ھەرکی گوتیشی دوای بلاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ رێگری کردن ھەندێ کەس کە بە قاچاخ لە ئێرانەوە دەگەرانەوە ھێزێکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ رێگیری کردن لەو کارە بۆ ئەو ناوچەیە نێردران ئەمەش پەیوەندی بە ململانێی حزبییەوە نیە .


ھەرکی رایگەیاند ھاتنی پەکەکە بۆ ئەو ناوچەیە بیانوو دەداتە دەست تورکیا تاوەکوو ئەو ناوچانە بۆردوومان بکرێت بۆیە لەسەر ھێزەکانی پەکەکە وا باشترە خەباتی خۆیان لە باکووری کوردستان درێژە پێ بدەن نەک لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان .


ئەو ئەندامەی لێژنەی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند ئێمە وەکوو فراکسیۆنی پارتی لەگەل ھیچ ناکۆکیێک نین لەو ناوچەیە پێشتریش سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەێنراوێکی بلاوکردەوە ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی ھەمان ھەلوێستمان ھەیە .

 

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 3943جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad