English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە ٢ ھەزار حاڵه‌تی نویی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ویلایه‌تی نیۆیۆرك تۆماركران
2020-04-19 [08:50 AM]

ZNA-هەولێر


لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنیا لە ویلایەتی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا ٥٤٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، زیاتر لە ٢ ھەزار حاڵه‌تی نویی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ویلایه‌تی نیۆیۆرك تۆماركران.

ئەندرۆ کۆمۆ حاکمی ویلایەتی نیویۆركیش گوتی: دەزانم لە مانەوە لە ماڵەوە و رێکارەکان بێزار بوون بەڵام بۆ ساتێك بیر لەوانە بکەنەوە کە رۆژانە گیانیان لەدەستدەدەن.

لە ئەمه‌ریکاش ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ٣٧ ھەزار و ٢٨٩ کەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە ٧١٢ ھەزار حاڵه‌تی تێپەراند.





ئەم هەواڵە 2827جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad