English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبدوڵڵا ئاکرەیی: ئەو ھاولاتیە ئێرانیانەی دەیانەوێت بگەرێنەوە ھاوکاریان دەکەین
2020-04-19 [05:23 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە ئێستادا کارئاسانی بۆ ھاووڵاتیانی ئێرانی دەکەین ئەگەر بیانەوێ بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، ئەو ھاوڵاتیە ئێرانیانەی کە گەراونەتەوە پشتگیریمان بۆکردوون تا قایمقامیەتی ھەولێر فۆڕمی ھاتووچۆیان پێبدات، بەلام بەشێک ماون و ئەوانەش کێشەی فەرمیان ھەیە.

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەو ھاوڵاتی ئێرانیانەی کە لە ھەرێمی کوردستان بوون زۆر بەیان گەراونەتەوە، دوای ئەوەی ڕێکاری خۆپارێزی گیرایەبەر بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆوە ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتی ئێرانی لە ھەرێمی کوردستان گیریان خواردبوو، بەڵام لە ئێستادا کارئاسانی بۆ ھاووڵاتیانی ئێرانی دەکەین ئەگەر بیانەوێ بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، ئەو ھاوڵاتیە ئێرانیانەی کە گەراونەتەوە پشتگیریمان بۆکردوون تا قایمقامیەتی ھەولێر فۆڕمی ھاتووچۆیان پێبدات.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گووتی: لە ڕۆژانی رابردوو ژمارەیەکی زۆری ئەو ئێرانیانە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، بەلام بەشێک ماون و ئەوانەش کێشەی فەرمیان ھەیە چەند کەسێک پاسەپۆرتەکانیان ونکردووە ئەمەش دەبێت ئەو کەسانە سەردانی چەند شوێنێک بکەن و ئینجا رێگەیان پێ بدرێت کە بگەرێنەوە، ئەمانەش دەمێنەوە تاوەکو دەوامی فەرمی دەکرێتەوە و ئێستا ھیچمان پێناکرێت بۆیان بکەین.

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی گووتیشی: ئەو ھاوڵاتیە ئێرانیانەی کە بە ڤیزا ھاتوون و کاتەکەیان بە سەر چووە خەرامەیەکی کەم دەکرێن، چونکە بێ خەمی خۆیان بووە کە ئەوەندە ماونەتەوە و نە گەراونەتەوە بۆ ئێران، ھەندێ کەس بۆ ماوەی مانگێک ڤیزای ھەیە مانگێک و بیست رۆژە لێرەیە و ئەوەش لە کاتی گەرانەوەیاندا غەرامەیەکی کەم دەکرێت، چونکە دەرفەتیان ھەبوو بگەرێنەوە، بەلام بۆ ئەو کەسانەی کە بە مەبەستی کارکردن ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان ئەو غەرامەیە زۆرە، ئێمە تا پێمان بکرێت ھاوکاریان دەکەین ئەو کەسانە ئەو غەرامەیەش نەکرێن بە تایبەت ئەو کەسانەی کە زۆر بەسەر کاتەکەیان تێنەپەریوە.

 

ھەروەھا بەرپرسی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەشی روونکردەوە، کە ئەوانەی ماون و مۆڵەتی مانەوەیان بەسەرچووە ئەوانە بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ غەرامەیەکیان لێوەرناگرێت و ڕۆژانی پشووی فەرمیی بۆیان ھەژمارناکرێت، لەبەر ئەوەش لە کاتی ئاسایی بوونەوەی ڕەوشەکە و دەستپێکردنەوەی دەوام دەتوانن وەک پێشوو مامەڵەی کارتی نشینگە بەڕێوەببەن.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad