English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... شوێنێك داده‌خرێت، دوا ئاگاداریش به‌ دوكانداران ده‌درێت
2020-04-20 [11:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامییه‌تی سلێمانی شوێنكارێك داده‌خات و دوا ئاگاداریش ده‌دات به‌ دوكانداران.

ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی و سه‌رپێچیكردن له‌ بڕیاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه‌ شوێنكاری ده‌رزی لێدان و ته‌داوی كردنێكی له‌ شه‌قامی ئۆرزدی (گۆران) داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌.

وتی: له‌ سه‌ردانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، لیژنه‌ی یه‌ك سێ پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆمار كردوه‌ له‌گه‌ڵ ئاگادار كردنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك.‌

وتیشی: سه‌رپێچیكردن له‌ بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌سه‌كان و خاوه‌ن شوێنه‌كان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی دوكان و بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان ده‌كه‌ن، سزای سه‌رپێچیكارانیش ده‌ده‌ن.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاگاداری‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كرده‌وه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی دلیڤه‌ری پێشكه‌ش‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، كه‌ سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌و مه‌وادانه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رچوه‌ له‌ناوببه‌ن و له‌ ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییدا به‌كارینه‌هێنن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 3796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad