English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریکا دوو بەرابەری ئیسپانیایه‌
2020-04-20 [04:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە ئەمریکا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەپێی ڕاپۆرتی زانکۆی جۆن هۆپکینز، 1997 کەس بەهۆی کۆڤید19وە گیانیان لەدەستداوە، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ 41 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند به‌ڵام له‌ ئیسپانیا نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ ئه‌ویش 21 هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌سه‌.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لەوەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 40661 کەس گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە 759 هەزار کەسیش توشی پەتای کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئامارێکی تریش کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە، زیانە گیانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 40 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش یانی زۆرترین ژمارەی مردن لە جیهاندا و نزیکەی دوو هێندەی ژمارەی ئەوانەن لە ئیتالیا بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە لە وڵاتی چین بۆ دووهەم ڕۆژی لەسەر یەکە هیچ کەسێک وەک کاربەدەستانی چین دەڵێن بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوە و وەک دەڵێن ژمارەی توشبووانیش بەم پەتایە بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.

 

voa





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad