English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیمارات بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ لەبارەی کۆرنا ٥٥٠٠ دۆلار سزای دانا
2020-04-20 [08:27 AM]

​ZNA- هەولێر


حکومەتەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی رایگەیاند، هەر هاووڵاتییەک هەواڵی بەدرۆ لەبارەی کۆرۆنا له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبکاتەوە، بە دانی ٢٠ هەزار درهەم کە دەکاتە ٥٥٠٠ دۆلار، سزا دەدرێت.

ئەم سزایە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبەر زانیاریی ناڕاست دەگرنەوە و جارێکی دیکە بڵاوی دەکەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئیمارات بڵاوی‌کردووەتەوە، بە گوێرەی راگەینراوی حکومەت، تەنیا وەزارەتی تەندروستی ئەم وڵاتە سەرچاوەی هەواڵی دروستی کۆرۆنایە و هیچکەس مافی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانەی نیە کە لە لایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە پشت‌ڕاست نەکراونەتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە فەرمیەکان ئیمارات هەتا ئێستا ٧هەزار و ٢٥٦کەس لەم وڵاتە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوتوون و ٤٣ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ١٣٦٠ کەسیش بە تەواوی چاک بوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad