English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ ڕێكار و ڕێنمایی نوێ دەدەكرێت دەربارەی قەدەغەی هاتووچۆ
2020-04-21 [09:47 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەولێر كۆدەبێتەوە و خشتەی رێنماییەكان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

ھێمن قادر، جێگری پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا تاوتوێی قۆناغی داھاتوو دەكەین و رێنماییەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەتایبەتی لە خشتەی كاتەكانی رۆژ و شەو گۆڕانكاری زۆر دەكرێت، ھاوكات رێكارە تەندروستییەكان و كردنەوەی نۆڕینگەكان بەرنامەی بۆ دادەنرێت".

لەبارەی خشتەی مانگی رەمەزان، ئاماژەی بەوەكرد: "لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ئەوقاف بەشدار دەبێت و میكانیزمێك دادەنێین كە قەرەباڵغی دروست نەبێت و كاریگەری لەسەر رێكارە تەندروستییەكان نەبێت".

جێگری پارێزگاری ھەولێر جەختدەكاتەوە: "رێنماییە نوێیەكان، ئاسانكاری زیاتری تێیدایە بۆ ھاووڵاتییان".

K24





ئەم هەواڵە 3520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad