English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی داوای قەرز دەكات
2020-04-21 [10:04 AM]

​ZNA- هەولێر


حكومه‌تی عێراق له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و كورتهێانی بودجه، قه‌رزی زیاتر له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، به‌ڵام هیچ وڵات و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا ئاماده‌نین قه‌رزی زیاتر به‌ عێراق بده‌ن.چونكە قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق ‌127 ملیار دۆلاری ئه‌مەریكی تێپه‌راندووه‌.

هه‌رێمی كوردستانیش كه‌ پێشتر به‌شدار بووه‌ له‌ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق، بۆیه‌ ئێستا داوا ده‌كات كه‌ عێراق هه‌ر بڕه‌ قه‌رزێك وه‌ربگرێت ده‌بێت پشكی هه‌رێمیشی تێدابێت.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، پێشتر بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق پاره‌ له‌پشكی هه‌رێم بڕدراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئێستا له‌ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كان عێراق پشكی هه‌رێمیش بدا.

دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كورتهێنانی بودجه‌ له‌ دیارترین قه‌ریانه‌ ئابوورییه‌كانی عێراقن، په‌تای كۆرۆناش قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتر كردووه‌ته‌وه‌، بۆیه عێراق داوای قه‌رزی له ‌سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌. هه‌رێمی كوردستانیش له‌و لێكه‌وته‌‌ خراپه‌ ئابووریانه‌ی عێراق پشكی به‌ركه‌وتووه‌، بۆیه‌ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش له‌ فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ، به‌ به‌رپرسانی عێراق راگه‌یاندراوه‌، ده‌بێت له‌هه‌ر قه‌رزێك كه ‌به‌عێراق ده‌درێت پشكی كوردیش بدرێت، چونكه‌ به‌پێی ده‌ستور و یاسا هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ی هه‌رقه‌رزێكی عێراق پشكی هه‌یه‌.

 





ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad