English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زۆرێك لەكۆمپانیاكانی ئەمەریكا داوای قەرز لەووڵاتەكەیان دەكەن
2020-04-21 [10:28 AM]

​ZNA- هەولێر


کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکا داوایان لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا کرد مەرجەکانی پێدانی قەرز بۆ کۆمپانیاکان بگۆڕێت بۆ ئەوەی ئەوانیش لە وەرگرتنی ئەو قەرزانە سوودمەند بن.

کۆمپانیاکانی ئەمریکا لەو یارمەتییە بێبەش بوون کە حکومەتی ئەمریکا بڕی 2.3 تریلیۆن دۆلاری پێشکەشی کۆمپانیاکانی كردووە، بۆ ئەوەی لەم کاتەدا بە کەمترین زیانەوە دەربچن و مایەپووچ نەبن.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ ژێر سفر دۆلار کۆمپانیا نەوتییەکان و کۆمپانیاکانی دیکەی وزەی ئەمریکی بەرەو مایەپووچبوون بردووە.

سەرەرای ئەوەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ئەو کۆمپانیایانە داوای قەرزیان لە حکومەتی ئەمریکا نەکرد، بەڵام ئێستا بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لەسەر پێ رابگرن، ناچارن داوای قەرز لە بانکی فیدراڵی بکەن.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاوبوونەتەوە، بانکی فیدراڵی ئەمریکا دوو هەزار داواکاریی لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە پێگەیشتووە  و داوایان کردووە بانکەکە فریایان بکەوێت.

 





ئەم هەواڵە 2890جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad