English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوانەی كۆرۆنایان پەڕاندووە تووشی دەبنەوە؟
2020-04-21 [09:22 AM]

ZNA ــ هەولێر


لە هەرێمی كوردستان ئامارەكانی چاكبوونەوە تووشبووانی كۆرۆنا ڕوو لە هەڵكشانە، بەڵام پزیشكێك وریایی دەدات، ئەگەر خۆپارێزیی بەردەوام نەبێت ئەوە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا هەیە.

تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان 337 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ڕێژەیش چوار كەس مردوون و 284 كەس چاكبوونەتەوە، بەڵام ئەوەی  لای هاووڵاتییانی كوردستان پرسیارە ئایا تووشبووی كۆرۆنا مەترسیی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسەكەی لە جەستەدا هەیە؟.

لە چەند حاڵەتێكدا ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆرسی كۆرۆنا لە كەسی تووشبوو هەیە
ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسان، د.عەلی بەرزنجی پزیشكی تایبەت بە سینگ و هەناسەدان بۆ "وشە" گوتی، لە چەند حاڵەتێكدا ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆرسی كۆرۆنا لە كەسی تووشبوو هەیە ئەگەر چاكیش بووبێتەوە بۆ نمونە پشكنیەكانی بە باشی بۆ نەكرابێ‌ یان دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە خۆپارێزی نەكات.

ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە ئەو كەسانەی كە چاك دەبنەوە و نەخۆشخانەكان جێدەهەڵن تا 14 رۆژ لە ماڵەوە بن. هەروەك دووپاتی كردەوە كە دوای 14 ڕۆژەكە پێویستە جارێكی تر پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئەو كەسانە بكرێتەوە كە دەردەچن.

بە بڕوای شارەزایان هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بڕیارەكانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان هەنگاوی رژد بوون بۆ ئەوەی كۆرۆنا لە كوردستان بە خێرای كۆنترۆڵ بكرێ‌.

 

س. وشە





ئەم هەواڵە 3262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad