English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایه‌ك: دۆخی ته‌ندروستیمان له‌ دوای كۆرۆنا وه‌ك پێشتری نابێت
2020-04-21 [11:04 AM]

ZNA ــ هەولێر


☰ بەشەکان
×

زانایه‌ك: دۆخی ته‌ندروستیمان له‌ دوای كۆرۆنا وه‌ك پێشتری نابێت

71
:: PM:06:31:20/04/2020 ‌
ئیلیس ئۆكارۆل كه‌ پڕۆفیسۆر و زانایه‌كی پسپۆر له‌ بواری ڤایرۆسه‌كانه‌، وریایی ده‌دات له‌وه‌ی دوای قۆناغی كۆرۆنا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك پێشتری نابێت، بۆیه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ دوای كۆرۆنا مرۆڤ فێری ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ چۆن جه‌سته‌ی به‌رگریی له‌ نه‌خۆشییه‌كان بكات.

پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه‌" ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌واڵه‌كه‌ی له‌ رۆژنامه‌یه‌كی ئێرله‌ندی به‌ناوی "ئیریش تایمس" وه‌رگرتووه‌ كه‌ دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و خاتوونه‌ زانایه‌ كردووه‌. ئه‌و ده‌ڵێ كاتێك كۆرۆنا له‌ناو ده‌چێت، زۆر شت هه‌ن له‌ ره‌وشتی مرۆڤه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت كه‌ ئه‌وه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

ئیلیس كه‌ خوێندنی له‌ ئوسترالیا له‌ بواری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "ئیبۆلا" ته‌واو كردووه‌، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئێرله‌ندا كه‌ شوێنی له‌دایكبوونیه‌تی، تا له‌وێ خزمه‌تی هاووڵاتییان مرۆڤایه‌تی بكات، بۆ ئه‌وه‌یش هه‌موو كاته‌كانی بۆ له‌ناوبردنی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه‌.

له‌و دیمانه‌یه‌دا ئیلیس ده‌ڵێ، ناكرێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئێسته‌مان ته‌نیا بۆ له‌ناوبردنی "گۆڤید 19" بێت و هه‌موو له‌وێ كۆ بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكۆ ده‌بێ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ دوای ئه‌و قۆناغه‌، ئه‌ویش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌یه‌ كه‌ له‌دوای كۆرۆنا رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش له‌رزێكه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و زانایه‌ زیاتر ده‌ڵێ، به‌ر له‌هه‌ر شتێك ده‌بێ وانه‌ی به‌رگریی له‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان له‌ قوتابخانه‌كان بخوێنرێ. بۆ نموونه‌ ده‌بێ منداڵ له‌ سه‌ره‌تای چوونی بۆ قوتابخانه‌، ئه‌و وانه‌یه‌ بخوێنێ كه‌ منداڵ چۆن ده‌په‌ڕێته‌وه‌ و چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و تا چه‌ند خاوێنی ده‌كاته‌ فه‌رزێك كه‌ ده‌بێ جێبه‌جێی بكات و زۆر شتی تر، هه‌موو ئه‌وانه‌ پێوه‌ندیی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ چۆن جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌رگری له‌ خۆی ده‌كات به‌رانبه‌ر به‌ ڤایرۆسه‌كان و هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی تر.





ئەم هەواڵە 2833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad