English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە زینک
2020-04-21 [01:40 AM]

ZNA ــ هەولێر


زینک یەکێکە لەو ماددە گرنگانەی کەبەشدارە لە زیندەچالاکیەکانی جەستەی مرۆڤ، بەرپرسە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە، هەروەها یارمەتی ساڕێژبونی برین دەدات، لە مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی پێست کەمدەکاتەوە، یەکێکە لە ماددە سەرەکیەکان کە بۆ جەستەی ئافرەتانی دوگیان پێویستە.

رۆژانە پیاوان پێویستیان بە 11 گرام زینک هەیە، بەڵام ئافرەتان پێویستیان بە 8 گرام هەیە، ئەو خانمانەی شیری خۆیان دەدەن بە منداڵەکانیان پێویستە رۆژانە 12 گرام بەدەستبهێنن، دەتوانیت رۆژانە لە رێگەی گرینگیدان بە خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە زینک ئەو بڕە بەدەستبهێنیت کە بۆ جەستەت پێویستە، ماڵپەری healthline باشترین خۆراکەکانی خستوەتەڕو.

گۆشت
سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ بەدەستهێنانی زینک، لە 100 گرام گۆشت دەتوانیت %44 بەهای خۆراکی رۆژانە بەدەستبهێنیت، هەروەها بڕی پێویست لە ئاسن و ڤیتامین B بۆ جەستە دابیندەکات.

گوێچکەماسی
سەرچاوەیەکی تەندروست و کەم کالۆرییە بۆ بەدەستهێنانی زینک، بەڵام پێویستە لەکاتی ئامادەکردنی دڵنیابیتەوە لەوەی بەباشی کوڵاوە، بەتایبەتی بۆ خانمانی دووگیان، چونکە بە نەکوڵاوی بەهای خۆراکی پێویستی نییە و مەترسی ژەهراویبونی هەیە.

پاقلەمەنییەکان
نۆک، فاسۆلیا و پاقلە رێژەیەکی زۆر لە زینکی تێدایە، هەروەها سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ بەدەستهێنانی پرۆتین و ریشاڵ.

تۆوە روەکیەکان
وەکو تۆوی کەتان، کولەکە، گوڵەبەرۆژە و کونجی، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە زینک، پەستانی خوێن نزم دەکەنەوە، رێژەی کۆلیسترۆڵ هاوسەنگ دەکەن.

چەرەسات
بادەم، گوێز، گازۆ، بندق و کاشو، رێژەی زینک لە جەستەدا بەرزدەکەنەوە، هەروەها چەندین ڤیتامین و ماددەی خۆراکی گرنگ دەستەبەر دەکەن.

بەرهەمە سپیاییەکان
بەگشتی بەرهەمە سپیاییەکان دەوڵەمەندن بە زینک، بەتایبەتی شیر و پەنیر، بەسودن بۆ تەندروستی ددان و ئێسک.

هێلکە
بە هێلکە دەتوانیت زۆرێک لەو ماددە خۆراکیانە بەدەستبهێنیت کە لە جەستەدا کەمن، وەکو زینک، پرۆتین، ڤیتامین D، کالسیۆم، چەوری تەندروست، ئاسن و سلینیۆم.

دانەوێڵە
گەنم، برنج، شۆفان و جۆ،  چەندین ڤیتامین و ماددەی خۆراکی دیکە بۆ جەستە دابیندەکەن.

هەندێک سەوزە
بەگشتی میوە و سەوزەکان رێژەیەکی زۆر کەم لە زینکیان تێدایە، بەڵام هەندێک لە سەوزەکان رێژەیەکی زیاتریان تێدایە، ئەو کەسانەی روەکین دەتوانن سودیان لێببینن وەکو، پەتاتە و پەتاتەی شیرین.





ئەم هەواڵە 10297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad