English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەست بەسەر ۳۷ تۆن خورمای ماوە بەسەرچوودا گیرا شوێنەکەی داخرا
2020-04-21 [12:34 PM]

ZNA-هەولێر


 


لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان و زیادبوونی خواست لەسەر خورما، شارەوانیی بەحرکە دەست بەسەر ۳۷ تۆن خورمای ماوە بەسەرچوودا دەگرێت.

 

سەلیم شەریف، سەرۆکی لیژنەی نەهێشتنی سەرپێچیەکان لە شارەوانیی بەحرکە بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەموو ئەو دوکان و کۆگایانەی مەرجەکانی تەندروستی رەچاو ناکەن دادەخرێن و خاوەنەکانیان سزا دەدرێن.


سەلیم شەریف ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ئەوەشی خستەروو: کە لەناو بازاڕی بەحرکە دەستیان بەسەر بڕی ۳۷تۆن خورمای ماوە بەسەرچوودا گرتووە، بەهۆی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، مسوڵمانانی هەرێمی کوردستان روویان لە کڕینی خورما کردووە، بۆ ئەوەی لەسەر خوانی ئێوارە (فتار)ـەکانیان هەبێ و چێژی لێوەرگرن، بۆیە لەو ماوەیەدا بەشێک لە بازرگانەکان بەرهەمەکانی خورما زیاتر لە جاران، هاوردە دەکەن.

 

دڵشاد یونس هەرکی

 





ئەم هەواڵە 3565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad