English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی زه‌ریف بۆ لای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌
2020-04-21 [01:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

موحەمەد جەواد زەریف، دوێنێ دووشەممە گەیشتە دیمەشق له‌لایه‌ن بەشار ئەلئەسەد، سەرۆکی سوریا پێشوازی لێکرا، له‌باره‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌وه‌ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەپرسێت، ئەو هاوکاریانە چین کە ئێران بۆ سوریای دابینکردوون، هه‌ندێك شیكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن، ئێران ده‌یه‌وێت هه‌لی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی روسیا له‌سوریا بقۆزێته‌وه‌.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەنوسێت " لە ساڵی 2012وە ئێران 10 ملیار دۆلاری لە پارەی گەلی ئێران داوە بە بەشار ئەسەد، ئەو پرسیارەش کە ئێستا دەکرێت ئەوەیە، بڕی ئەو پارە تاڵانکراوانە چەندە کە موحەمەد جەواد زەریف داویەتی بە دیمەشق."

لە پۆستێکی تری تویتەردا مۆرگان ئۆرتیگاس دەنوسێت "ئەوەی ڕژێمی ئێرانی پێشکەش بە سوریای کردووە، بریتین لە توندوتیژی و ناسەقامگیری، وە ئەگەر تاران پارێزراوی گەلی سوریای بەلاوە گرنگە، با چەکدارەکانی پاسداران و حزبوڵا بکشێنێتەوە له‌گه‌ڵ هەموو ئەو میلیشیایانەی بە فرمانی ئێران لە سوریادا شەڕ دەکەن."

موحەمەد جەواد زەریف، ڕۆژی دووشەممە گەیشتە دیمەشق و بەشار ئەلئەسەد، سەرۆکی سوریا پێشوازی لێکرد. سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەڵێن ئامانجی سەردانەکەی زەریف گەیاندنی پەیامی وڵاتەکەیەتی کە ئێران هەرگیز پشت ناکاتە ئەسەد.

ئێران شانبەشانی ڕوسیا بە گەورەترین پشتیوانکاری سوریا دادەنرێن لەو شەڕەی ڕژێمی سوریا لە ساڵی 2011وە دژی ئۆپزسیۆنەکانی وڵاتەکەی دەیکات.

شیکەرەوە دەڵێن سەردانەکەی زەریف بۆ دیمەشق هاوکاتە لەگەڵ ئەو ئاماژانەی لە ئارادان وەک نیشانەیەک بۆ گۆڕان لە ستراتیژیەتی مۆسکۆ لە سوریادا و ئێرانیش دەخوازێت ئەو دەرفەتە بۆخۆی بقۆزێتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 2593جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad