English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەتحی عەلی: نرخی نەوت لە قۆناغى داهاتوودا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى ده‌بینێ
2020-04-21 [01:52 AM]

ZNA:ھەولێر


شارەزایەکی ئابووری رایگەیاند: ئەمرۆ بۆ یەكه‌م جار له میژووى بازارى نه‌وت نرخى یه‌ك به‌رمیلى ئه‌مریكى گه‌یشته یه‌ك دولار بەدواى ئه‌وه‌ى ململانێیه‌كى نرخه‌كان له نێوان سعودیه و روسیا رویدا كه رۆژ دواى رۆژ نرخى گشت جۆره‌كانى نه‌وتى برینت و ئوپێكى دابه‌زاند ، هه‌رچه‌نده وولاتانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت هه‌فته‌ى رابردوو ریككه‌وتن لەسه‌ر كەم كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مھێنانى نه‌وت به‌لام راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ كاریگه‌رى ئه‌و كیشه‌یه گه‌یشته لووتكە سه‌ره‌راى كاریگه‌ریه‌كانى بلاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا كه كێشه‌كى قوولى له ئابوورى جیهان دروست كرد.

فەتحی عەلی راوێژکاری حکومەت و شارەزای ئابووری بە ئاژانسی ھەواڵی زاکرۆسی راگەیاند: کاریگه‌ریه‌كانى ئه‌و دابه‌زینه مێژوویه بێ گومان قه‌یرانى هه‌مه جۆر و هه‌مه چه‌شنه مه‌ودا كورت و مه‌ودا دریژ دروست ده‌كات وه‌ك سست بوونى ئه‌داى بیشه‌سازى و هه‌لاوسان و بیكارى و چه‌ندین گرفتى سیاسی و كۆمه‌لایه‌تى كه جیهان بۆ ماوه‌یه‌كى دوور پێوه‌ى سه‌رقال ده‌بیت.

فەتحی ئاشکرایکرد: ده‌وله‌تى عیراق و هه‌ریمى كوردستان كه داهاتى نه‌ته‌ویی و سه‌ره‌كیان ته‌نیا له‌سه‌ر فرۆشتنى نه‌وته و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌رته گرنگه‌كانى تریان وه‌ك كشتوكال و پیشه‌سازى به دوا كه‌وتوویی ماوه‌ته‌وه.

لە کوتاییدا ئەوەشی خستەروو: به‌لام ئه‌و دابه‌زینه كتو پریه له قۆناغى داهاتوودا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه ده‌بینێ .





ئەم هەواڵە 4126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad