English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی دەست پێکردنەوەی یارییەکانی لالیگا دیاری دەکرێت 
2020-04-21 [04:21 AM]

ZNA- ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی لەھەوڵدایە وادەیەک دیاری بکات بۆ دەست پێکردنەوەی یارییەکانی خولی لالیگای ئیسپانی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، بەشێکی زۆر لە یانەکان داوایان کردوە راھێنانەکانی یاریزانان لە ٤ یا ١١ مانگی ئایار دەست پێبکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەگەر یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی رێگەی دا یاریزانەکان بگەڕێنەوە راھێنانەکان ئەوا بۆ ١١ مانگی حوزەیران یارییەکان دەست پێدەکاتەوە ، بەڵام بە بێ ئامادەبوونی ھاندەران . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەشێک لە یانەکان داوایان کردووە یارییەکان بە ئامادەبوونی ھاندەران بەڕێوەبچێت ، لەگەڵ پەیڕەوکردنی رێنمایی تەندروستی ، بەڵام ئەم داواکارییە رەتکراوەتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2893جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad