English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەتۆمەتی بانگەشە كردن بۆ پەكەكە سكاڵای یاسایی لەسەر دەمیرتاش تۆماردەكرێت
2020-04-22 [08:43 AM]

​ZNA – هەولێر


بە تۆمەتی بانگەشە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، سكاڵایەك لەسەر هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان تۆمارکراوە، دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرەش سکاڵایەکەی پەسەند کرد.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری لە ساڵی 2016ەوە لە گرتووخانەیە و چەندینجار براوەتە دادگا. سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە رووبەڕووی سکاڵایەکی دیکە بووەوە.

سکاڵاکە بە بیانووی ''بانگەشەکردن بۆ پەکەکە'' تۆمارکراوە و ئاماژەکراوە کە دەمیرتاش لەدووەمین کۆنگرەی هەدەپە لە گوتارەکانیدا ستایشی پەکەکەی کردووە، هەروەها لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئەڵمانی بە هەمانشێوە بانگەشەی بۆ  کردووە، جگە لەوەش باس لە وێنەیەک کراوە کە گوایە لە کاتی پرۆسەی ئاشتیدا لە قەندیل گیراوە

لە سکاڵا نوێکەدا جەختکراوەتەوە کە دەمیرتاس 5 جار بانگەشەی بۆ پەکەکە کردووە و داواکراوە لەم کەیسانەشدا دادگەیی بکرێت، حەڤدەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئەنقەرە ئەم سکاڵایەی پەسندکرد و بڕیاردرا رۆژی 14ی تەمموز دانیشتنی دادگەیی دەمیرتاش لەسەر ئەم کەیسە بەڕێوەبچێت.

 

 





ئەم هەواڵە 2593جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad